برگردان شعری از سید علی صالحی به کردی
مترجم : بابک صحرانورد
تاریخ ارسال : 30 مرداد 00
بخش : ادبیات کردستان
نامه‌کان
سه‌یدعه‌لی ساڵحی
وه‌رگێڕانی: بابه‌ک سه‌حرانه‌وه‌رد
سڵاو! هەموان حاڵمان باشه
خەفەتێک نییە، جگە لەدیارنهمانی جار جارەی خەیاڵێکی دوور
کە خەڵکی پێی ده‌ڵێن شادومانی بێ هۆ
بەر لەمەیش ئەگەر ده‌رفه‌تێ مابێ
وا به‌لای ژیاندا تێئەپەڕم
کە نە چۆکی کارمازێکی بێ جووت بکەوێتە لەرزە لەرز
نە ئەم دڵە کۆست کەوت و بێ دەرمانە.
تا بیرم نه‌چۆته‌وه با ئەمەشت بۆ بڵێم
لەنزیکایی خەونەکانماندا ساڵێکی پڕ باران بوو
خۆئەزانم، حەوشەی ئەوێ بەردەوام پڕە لەهەوای خۆشی نەگەڕانەوە
بەڵام تۆ، لانیکەم، تەنانەت جارجار، ساتێ جار، بڕێ جار
بزانە ئاخۆ دەنگدانەوەی بزەی خەون
لەرووخساری گوڵاڵەسوورە ناچێ
بەڕاست با ئێستا ئەم هەواڵهیشت بدەمێ
لەخەوما ببوومە خاوەن ماڵ
ماڵێکی بێ پەردە و بێ پەنجەرە، بێ درگا و دیوار...
تۆیش هه‌ر بیده له‌قاقای پێکه‌نین
با رووڕاست پێت بڵێم
شتێک نەماوە ببمه چل ساڵ
بەیانی بە رۆژێکی موباره‌ک دائه‌نێم
هەرئێستا یه‌ک پۆل کۆتری سپی
خه‌ریکه بەسەر کۆڵانەکەماندا هەڵدهفڕن
با، بۆن و بەرامەی به‌راده‌رانی منی لێدێ.
لەبیرتە رۆیشتبووی
هەواڵی ئۆقره‌گرتنی ئاسمان لەگەڵ خۆت بێنی!؟
نە، ریرا گیان،
نامەکەم دەبێ کورت بێ
روون و سانا بێ
بە بێ وشەیەک ناڕوونی و قسه‌ی دووپات
هه‌ر لەسەرەتاوە بۆت ئەنووسمهوه
هەموان حاڵمان باشە
بەڵام... تۆ بڕوا مەکە!
سلام!حال همه ما خوب است
ملالی نیست جز گم شدن گاه به گاه خیالی دور
که مردم به آن شادمانی بی سبب می گویند
با این همه عمری اگر باقی بود
طوری از کنار زندگی می گذرم
که نه زانوی آهوی بی جفت بلرزد و
نه این دل ناماندگار بی درمان
تا یادم نرفته است، بنویسم
حوالی خواب های ما سال پر بارانی بود
می دانم همیشه حیاط آن‌جا پر از هوای تازه ی باز نیامدن است
اما تو لااقل ، حتا هر وه‌له،گاهی، هر از گاهی
ببین انعکاس تبسم رویا
شبیه شمایل شقایق نیست!
راستی خبرت بده‌م
خواب دیده ام خانه ای خریده ام
بی پرده، بی پنجره ،بی در،بی دیوار…
هی بخند!
بی پرده بگویمت
چیزی نمانده است،من چهل ساله خواهم شد
فردا را به فال نیک خواهم گرفت
دارد همین لحظه
یک فوج کبوتر سپید
از فراز کوچه ی ما می گذرد
باد بوی نام های کسان من می دهد
یادت می آید رفته بودی
خبر از آرامش آسمان بیاوری!؟
نه ری را جان
نامه ام باید کوتاه باشد
ساده باشد
بی حرفی از ابهام و آینه،
از نوبرایت می نویسم
حال همه ی ما خوب است
اما…تو باور مکن
لینک کوتاه : |
چاپ صفحه